ده‌ڵه‌مه‌ی مه‌رگ
ده‌یزانی که ئاوا روو ده‌دات! وه‌کو ئه‌وه‌ی که له‌وه پێش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بینبێت. نا! له به‌ر چاویا غه‌ریب نه‌بوو
له ساڵۆنێکا وه‌ستا. چاوی رووداوه‌که وه‌کوو کامێراێک به چوارده‌وری سوچی میچه‌که‌دا به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه گه‌ڕا و خولێکی دایه‌وه
سه‌ره‌تا زیندو بوو. دوو به‌دوو ده‌ستی له گه‌ردنی ده‌سگیرانی‌دا بوو. له‌پڕ ده‌نگی دوو ته‌قه گێژ و وڕی کرد. هه‌ستی به رووداوه‌که کردبوو. هه‌ربۆیه خێرایی ده‌نگی ته‌قه و تێپه‌ڕبوونی فیشه‌ک له‌گه‌ڵ پێشبینیه‌که‌ی له‌یه‌ک ئاڵان و له ناو مێشکیدا وه‌کوو چه‌ند بڕگه‌ی فیلمێکی سینه‌مایی خێرا به به‌ر چاویدا هاتن و تێپه‌ڕ بوون
ئه‌وه‌ی ئه‌یدی یان ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌هات له ته‌پڵی سه‌ریه‌وه وه‌ک کامێرایه‌ک هاته‌ده‌ر. کامێرا له هه‌مان کاتدا که فیلمی له‌و ده‌گرت له مێشکی هاته‌ده‌رو به‌رزتر بۆوه
دوو ته‌قه‌و چه‌ند خاڵ له ناو چاوان و گه‌ڕانی کامێڕای چاره‌نووس به به‌رزاییه‌وه. کامێرا له‌سه‌ر هێڵێکی بازنه‌یی له سوچی میچه‌که‌دا به سه‌ر سه‌ریه‌وه رووداوه‌که‌ی تۆمار ده‌کرد. یه‌ک جار، دوو جار، چه‌ند جار سوڕایه‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌سگیرانی پاڵکه‌وتن. ده‌یانویست گه‌مه‌ی خۆشه‌ویستی بکه‌ن یان درا به‌عه‌رزاو کوژرا، لێی روون نه‌بوو. مه‌رگ له ناو بینه‌قاقای بوو. تامی هه‌بوو. تامی ژه‌نگی ساردی ده‌دا. روومه‌تی، ساردیی موزاییکه‌که‌ی هه‌ست پێده‌کرد. له هه‌مان کاتدا چاوه‌ڕوانی رووداوه‌کانی‌تریش بوو. چاوه‌ڕوانی له کاتی مردنیشدا هه‌ر له ئینسان نابێته‌وه. پێکه‌نینی هات. به‌ڵام پێکه‌نین ته‌نیا بوو به دوو قڵپه‌ی خوێن
رفیقه‌که‌ی خۆی کرد به ژوورا. بانگی کرد: “هه‌تیو هه‌سته مه‌خه‌وه!”. ئه‌مجاره‌یان ته‌نیامابۆوه‌و که‌سی له باوه‌شدا نه‌مابوو. رفیقه‌که‌ی دووپاتی کرده‌وه و وتی: “هه‌سته هه‌تیو خۆت کردووه به مردوو!“. ده‌ستێکی لێداو و رایوه‌شاند. وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌فه‌رێک، که‌سێکیتر له خه‌و هه‌ڵسێنێت . بزواندی و بانگی کرد: “هه‌سته! “ به سه‌رسوڕماویه‌وه وتی: “ئه‌شا خوێن رژاوه!“. له‌پڕ ناوچاوانی دی. فیشه‌ک لێی چووبووه ژووره‌وه. رفیقه‌که‌ی ورته‌یه‌کی لیوه‌هات: “ئه‌ک برا گیان!“. وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئیتر گاڵته‌ی هه‌ڵساندن له خه‌و هیچی له‌گه‌ڵ مه‌رگ پێناکرێ. رفیقه‌که‌ی حه‌قیقه‌تی مه‌رگی باوه‌ش گرت و ئارام و له‌سه‌رخۆ داینایه‌وه
ئه‌و ئه‌وانه‌ی ئه‌دی. هه‌ستی به جوڵه‌ی پێڵوی چاوی و برژانگی ده‌کرد. له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: ئه‌گه‌ر ئێستا تروکه‌ی چاوم ببینێت ئیتر بڕوام پێناکات که مردووم
ئایا مه‌رگ ده‌که‌وێته ناو بازنه‌ی ئیختیار و ویست؟
سه‌ری قورس و سارد ببوو. ده‌گوشرا. مه‌رگ وه‌کو خوێنێکی ژه‌نگاوی له قوڕگیدا زۆر و زۆرتر ده‌بوو. زه‌رده‌خه‌نه‌یێکی لێدا و له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: نه‌مده‌زانی که مه‌رگیش که‌م و زۆری هه‌یه
"خه‌ریکه ده‌مرێ" له‌گه‌ڵ "مرد" جیاوازیان هه‌یه. مه‌رگ ته‌نیا ته‌مه‌نی که‌مه، ئه‌گینا مه‌رگیش ده‌ژی و ده‌مرێ، تامی هه‌یه، بۆنی هه‌یه، باوه‌ش ده‌گیرێ، چاوه‌ڕوانه، ده‌بینێ، بیر ده‌کاته‌وه، پێده‌که‌نێ، هه‌ست پێده‌کاو... هه‌ربۆیه مرۆڤ ده‌کرێ له‌گه‌ڵ مه‌رگیشدا بژ
له‌ره‌ی برژانگی هێند زۆر بوون که ئیتر ترسا چاوانی هه‌ڵێنێت و به درۆ بێته‌وه. درۆ. درۆی مه‌رگ یان ژیان؟
خوێن زیاتر ده‌هات و قوڕگی پڕتر ده‌کرد. خه‌ریک بوو هێڵنج بدات و بڕشێته‌وه. ڕشانه‌وه‌ی ئه‌و به هۆی هاتنی خوێن و پڕ بوونی ناو ده‌م و مه‌ڵاشوی نه‌بوو، به‌ڵکو رشانه‌وه‌که‌ی له‌به‌ر دشواری هه‌ناسه هه‌ڵکێشان بوو
***
هه‌ناسه. نه‌رمه بایێکی فێنک سییه‌کانی له بۆنی گوڵ و ته‌ڕایی سه‌ر سه‌وزه گیا پڕکرد و به سه‌ر له‌شیدا خلیسکاو له‌خه‌و هه‌ڵیساند. بوومه‌لێڵی به‌یانی بوو. ته‌نیا ده‌نگی جریوه‌ی دوو باڵنده ده‌هات. کاتی هه‌رزه‌کاری هاته‌وه بیر. هاوین بوو. به‌ره‌به‌یانیان جریوه جریوی چۆله‌که‌کان ئه‌وه‌نده زۆر بوون که له‌گه‌ڵ فێنکایی به‌یانیان تامیانی ده‌کرد. تامه‌که وه‌ک چێشتن نه‌بوو. هه‌ست بوو. هه‌ستێک زیاتر له پێنج ههستهکهیتر. لێڵیی شکاندنی شه‌و به هاتنی بهیانیانو هه‌روه‌ها جریوه جریوی باڵنده‌کانی ده‌مه‌وبه‌یانی له‌به‌رچاویدا شه‌پۆلی سه‌رابێکیان ساز ده‌کرد. واپێده‌چوو خاڵ و به‌نده‌کانی له‌شی ده‌قڵشان، دواتر له‌پڕ لێک بڵاو ده‌بوون و رووناکایی جێماو له ته‌قینه‌وه‌ی له‌شی تێکه‌ڵاوی یه‌که‌مین ورشه‌کانی خۆر ده‌بوون
له‌ره‌ی برژانگی زیادی کرد. نه‌یده‌توانی ئیتر له‌وه زیاتر چاوه‌کانی بقونجێنێ. چاو له‌ناکاو به بێ ویستی خۆی کرایه‌وه. هه‌ندێ شت وه‌کو هه‌ڵێنانی چاو، هه‌ناسه کێشان و لێدانی دڵ وا له مرۆڤ ده‌که‌ن زیندو بمێنێته‌وه. نه شه‌پۆلی هه‌ڵمی سه‌راب هه‌بوو، نه ده‌مه‌و به‌یانی بوو. که چاوی هه‌ڵێنا هێشتا له‌ناو ده‌ریای ره‌شی شه‌و به ئاسته‌م دیواره‌که‌ی سه‌ردی به‌رانبه‌ری ده‌بینی
13.06.2006فه‌رهاد نێعمه‌ت‌پوور