راکشابوو. جگه‌ره‌که‌ی له‌ناو ژێرسیگاره‌که‌یدا پلیشاند. سه‌یری میچی ژوره‌که‌ی کرد. جار جاره کۆڵنجی ژوره‌که‌ی له‌به‌ر کزه‌ی بای ساردی ده‌ره‌وه به قرچه قرچ بێده‌نگی دیوه‌که‌ی ده‌شکاند. به‌یانی ده‌بوو بچێت بۆ ده‌ره‌وه. زۆره‌ملی نه‌بوو، به‌ڵام بچوبایه باشتر بوو. ئاخر چه‌ند رۆژ بوو که له ژووره‌که‌ی به‌ولاوه‌تر نه‌بزوابوو. سیگار، هێلکه‌وڕۆن، کامپیۆتێره‌که‌ی به‌رده‌ستی و جارجاره‌ش چوون بۆ ئاوده‌س. ئه‌مه هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی بوون که ده‌یکردن
ده‌ستی برد بۆ جگهرهیێکیتر. ئادره‌سی چات کردنه‌که‌ی کرده‌وه. له دوو، سێ یان چوار لاوه هه‌موو ئادره‌سه‌کانی کرده‌وه. له خوا به‌زیا بێت شوکور هه‌موو له‌سه‌ر هێڵی چه‌ت بوون. تا لای کرده‌وه دوو سێ به‌خێر بێیت و چۆنی پێشوازیان لێکرد. هه‌ندێ چه‌ت و ده‌مه ته‌قه. خۆی به ژوری سیاسی‌دا کرد. هه‌را بوو. باس باسی مافی ژنان و بزوتنه‌وه‌ی فمینیستی بوو. ئافره‌تێک قسه‌ی ده‌کرد. تازه له پیاوه‌که‌ی جیا ببۆوه. باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که کورد چه‌ند سته‌می لێ کراوه‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌یه که ژنی کورد سته‌می دوجاری له‌سه‌ره... خۆی پێڕانه‌گیراو هاته‌ده‌ر. خۆی کرد به ژورێکیتر، ژووری ئاشقان و گه‌نجان: گۆرانیه‌کی رۆمانسیانه. له نێو ناوه‌کاندا گه‌ڕا به شوێن ناوێکی کچانه‌داو، ... وا دۆزیه‌وه. بۆی نووسی و سڵاوی لێکرد
- کاتت هه‌یه قسه بکه‌ین؟
قسه‌کانیان درێژه‌ی کێشا. داوای لێکرد ئادره‌سه‌که‌ی لای خۆی زیاد بکات و بۆ ئه‌وه‌ی دواتر قسه بکه‌نه‌وه. له‌و چاته هاته‌ده‌ر. سه‌یری سه‌عاتی کرد. چاند سه‌عاتێک تێپه‌ڕیبوو. هه‌ستا. ئاوخۆرییه‌ک ئاوی له شێری ئاوه‌که تێکرد و خواردیه‌وه. هه‌ر له کامپیوتێره‌که‌یه‌وه هه‌ندێ رۆژنامه‌ی خوێنده‌وه. چاوی قورس بوو. وه‌نه‌وزێکی دا. هه‌روا که پاڵکه‌وتبوو چاوی قونجاندو نه‌رمه‌بای خه‌ون و خه‌یاڵ له‌سه‌ره‌خۆ له‌گه‌ڵ خۆی بردی. که هه‌ستا له خه‌و، هه‌ستی به برسیه‌تی کرد. ته‌ماته‌ی نه‌مابوو. ده‌ی قه‌ینا با هێلکه‌وته‌ماته نه‌بێت. هێلکه‌ورۆنێکی ساز کرد. به کۆنترۆڵی ته‌له‌ویزیۆنه‌که گه‌ڕا به‌شوێن کاناڵی وه‌رزش. چاوێکی به‌سه‌ر لیگی فوتباڵی ئیسپانیا و ئینگلیس دا خشاند. خه‌می لێ‌نیشت. رێئالی مادرید دۆڕاندبووی. تۆ بڵێی له یاریه‌که‌ی دیکه‌دا به جیاوازی دوو گۆڵ بیباته‌وه؟ ئاخرین تیکه‌ی پاروه‌که‌ی له رۆنی بن تاوه‌که گێڕا‌و دواچۆڕه‌ی رۆنه‌که‌ی به قامکه‌کانی لسته‌وه. گه‌ڕا گه‌ڕا. له ناو کاناڵه‌کاندا سه‌ره‌وخوار گه‌ڕا، گۆرانیه‌کی خۆش ئاه... هه‌ستی ئه‌شقێکی خۆش ئازاری دا. بیری که‌وته‌وه
- تۆ بڵه‌ی ئێستا هاتبێته‌وه سه‌ر چات؟
ئه‌م پرسیاره‌ی له خۆی پرسی. نا نه‌هاتبوو. حه‌زی له کچێک ده‌کرد. وێنه‌که‌ی زۆر جوان بوو. داوای وێنه‌ی‌تری لێکردبوو. به‌ڵێنی پێدابوو که بۆی ده‌نێرێ. دوێشه‌و تا دره‌نگ پێکه‌وه قسه‌یان کردبوو. ده‌نگی کچانه‌ی ژوره‌که‌ی رازاندبۆوه. له هه‌موو بابه‌تێک قسه کرابوو. که ماڵئاواییان کرد به‌رانبه‌ر به‌و کچه هه‌ستێکی دیکه‌ی هه‌بوو. خۆزگه لێره‌بایه. ئه‌م لێره‌و ئه‌و له وڵاتێکی‌تر. قه‌یناکه جارێ هه‌ر قسه‌بکه‌ین باشتره. با جارێ له‌یه‌ک تێبگه‌ین. له یه‌کتر تێگه‌یشتن، شه‌رتی یه‌که‌مه
له ده‌ره‌وه به‌فر ده‌باری. هاتنه‌خواره‌وه‌ی کلوه‌کانی به‌فر که زۆر به ئارامی شان و ملی داره رووته‌کانی دائه‌پۆشی تابلۆیه‌کی جوانی له‌به‌رده‌مدا ساز کردبوو. جوان. جوانێکی سارد. وه‌ڕز بوو. په‌رده‌که‌ی دادایه‌وه. فه‌رقێکی نه‌بوو په‌رده دادراوه بێت یان هه‌ڵدراوه بێت. ئاسمان بومه‌لێڵ بوو و ده‌ره‌وه‌و ژوره‌وه وه‌ک یه‌ک بوون. گڵۆپه‌کانی تریشی داگیرساند
چاری نه‌بوو. ده‌بوو سبه‌ی بچێته ده‌ر. ده‌بوو کارێک بدۆزێته‌وه. ره‌فیقێکی پێی وتبوو
ـ وه‌ره له‌گه‌ڵ من رۆژنامه بڵاو بکه‌وه. به‌یانیان زوو له سه‌عات 3 هه‌تا 6
هه‌موو رۆژێ. هه‌مو شه‌وێ. جا به‌م سه‌رما چۆن ده‌بێ؟ بیری کرده‌وه. ناچار بوو. سبه‌ینێ ده‌بێ بچم سه‌رێکی لێبده‌م. نا، ناچم و هه‌ر له چاته‌وه پێی ده‌ڵێم. ده‌ڵێم له‌مه به‌دوا له‌گه‌ڵت دێم. ره‌فیقه‌که‌ی ماشینی کڕیبوو. به ماشین رۆژنامه بڵاو ده‌کرده‌وه
ـ ئه‌ی خۆ من ماشینم نیه؟ له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی. ده‌بێ به پێ بگه‌ڕێم و بڵاوی بکه‌مه‌وه. چاوه‌ڕوانی بوو. بێته سه‌ر چات و پێی بڵێت. نه‌هات. نامه‌یێکی بۆ نوسی، e-mail. که منیش دێم و ئایا ئیشه‌که‌م بوو به چی؟
نه‌یده‌زانی چی بکا. سه‌یری ریزی فیلمه‌کانی کرد. دانێکیانی ده‌رهێناو له‌سه‌ر مۆبله‌که پاڵکه‌وت و جگهرهیێکیتر و سه‌رله‌نوێ سه‌یری فیلمه‌که‌ی کرده‌وه. به‌لایه‌وه به‌شی یه‌که‌می فیلمه‌که له دوو به‌شه‌که‌یتری که هه‌ر درێژه‌ی ئه‌م داستانه بوو، خۆشتر بوو. سه‌یری کرد که چۆن کامپیوتر دنیای ئینسانه‌کانی داگیر کردبوو. شه‌ڕی نێوان ئینسان و کامپیوتر. که فیلمه‌که ته‌واو بوو به بێ لێفه‌و سه‌رین له‌سه‌ر مۆبله‌که درێژ که‌وت و خه‌وت. رۆژی دواتر دره‌نگان خه‌به‌ری بۆوه
نه‌یده‌زانی چی بکا. سه‌یری ریزی فیلمه‌کانی کرد. دانێکیانی ده‌رهێناو له‌سه‌ر مۆبله‌که پاڵکه‌وت و جگهرهیێکیتر و سه‌رله‌نوێ سه‌یری فیلمه‌که‌ی کرده‌وه. به‌لایه‌وه به‌شی یه‌که‌می فیلمه‌که له دوو به‌شه‌که‌یتری که هه‌ر درێژه‌ی ئه‌م داستانه بوو، خۆشتر بوو. سه‌یری کرد که چۆن کامپیوتر دنیای ئینسانه‌کانی داگیر کردبوو. شه‌ڕی نێوان ئینسان و کامپیوتر. که فیلمه‌که ته‌واو بوو به بێ لێفه‌و سه‌رین له‌سه‌ر مۆبله‌که درێژ که‌وت و خه‌وت. رۆژی دواتر دره‌نگان خه‌به‌ری بۆوه
ــ تازه دره‌نگه، بچمه ده‌ر ناوی بنێم چی؟ ئه‌ویش به‌م به‌فره
هه‌ستا. چووه ئاوده‌س. له ئاوێنه‌که‌یا سه‌یرێکی خۆی کرد. چاوه‌کانی ده‌رپه‌ڕیبوون. زۆر خه‌وتبوو یان زۆر له به‌رانبه‌ر کامپیوتێره‌که دانیشتبوو؟ خه‌وی بێ سه‌رینی وا له پیاو ده‌کا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چاوی له خۆی بز ده‌کرده‌وه ئه‌م قسانه به مێشکیدا ده‌هاتن. یه‌خچاڵه‌که که‌می خواردن تیا مابوو. له‌ته پیتزایه‌کی گه‌رم کرده‌وه‌و چایێکی ساز کرد‌و جگه‌ره‌یێکی داگیرساند. سه‌یرێکی ژوره‌که‌ی کرد. شپرز بوو. هه‌وڵی‌دا هه‌ڵیپه‌ردێوێ. ته‌له‌فونیان بۆ کرد
ـ نامه‌که‌تم خوێنده‌وه. له‌م شه‌وه‌وه وه‌ره بۆ کار. شێف وتی پێویستمانه
زۆر خۆشحاڵ بوو. به ره‌فیقه‌که‌ی وت
ـ سبه‌ینێ وه‌ره ده‌خۆینه‌وه
ـ زۆر باشه. حه‌ز ده‌که‌م. زۆر ماندووم. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی خواردنه‌وه، پێکه‌وه‌بوونه. ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه هه‌بێت، دابڕان به شوێنیا دێت. دابڕان له خه‌ڵک. به‌دبه‌ختیه‌که‌شی بۆ ئێمه‌یه
ته‌له‌فونه‌که‌ی دانا‌و په‌رده‌که‌ی هه‌ڵداوه. دیسان له‌سه‌ر مۆبله‌که دانیشت و چه‌قی ته‌له‌ویزیۆن بوو. سریاڵێکی پێکه‌نین و کۆمێدی بڵاو ده‌بۆوه. زۆر پێکه‌نی. هه‌موو سریاڵه‌که له دوو دیودا سازکرابوو. به‌ڕاستی هونه‌ریان نواندووه. ئه‌و هه‌موو بابه‌ته ته‌نیا له دوو ژوور. ده‌ستان خۆش بێت زۆر پێکه‌نیم! ئه‌مانه‌ی وت یان هات به مێشکیدا یان له‌وه‌پێش بیستبوی؟ نه‌یده‌زانی. گرینگیش نه‌بوو
ئه‌مڕۆش نه‌چووه ده‌ر. ئاخر پێویست ناکات. شه‌و ده‌بێت بچێت بۆ کار. با ماندوو نه‌بێت. به‌م زوانه فیلمێکی خۆش له سینه‌ماکانی شار بڵاو ده‌بێته‌وه. له‌سه‌ر مانیتۆری کامپیوتێره‌که‌ی رێکلامه‌که‌ی خوێنده‌وه. ده‌بێ بچم. با ئه‌وه‌نده له ژوور دانه‌نیشم. ئێواره هاته ده‌ر. خۆی له ملپێچ و پاڵتۆکه‌ی نوقم کرد. سواری مێترۆ بوو. خه‌ڵک هه‌ریه‌ک له‌سه‌ر کورسیه‌ک بێده‌نگ دانیشتبوون. ده‌نگه ده‌نگی قه‌تاره‌که له ناو تونێلێکدا هه‌را هه‌رایه‌کی ساز کردبوو به‌ڵام نه‌یده‌توانی بێده‌نگی ناو قه‌تاره‌که بشکێنێ. هه‌موو واقیان وڕ مابوو. هه‌موو چاویان له‌ودیوی شیشه‌ی قه‌تاره‌که بڕیبوو. ده‌توت بۆ شتێک ده‌گه‌ڕان. جگه له تاریکی نێو تونێله‌که هیچ دیار نه‌بوو. ئه‌ی تۆ بڵه‌ی به‌شوێن چیدا ئه‌گه‌ڕێن؟
قه‌تاره‌که به خلیسکه خلیسک هێواش له وێستگه‌ی خۆیدا وێستا. وێستگه‌کان له‌وه‌پێش دابین کرابوون. دابه‌زین و سه‌رکه‌وتن. خه‌ڵک به‌بێ قسه کردن و له‌یه‌ک پرسین ده‌هاتن و ده‌چون. له‌سه‌ر دیواری وێستگه‌ی قه‌تار چه‌ند تابلۆی گه‌وره گه‌وره. وێنه‌ی جوانترین و ئاخرین مۆدێلی شۆرتی ژنانه کێشرابۆوه. هه‌ندێکیان له‌به‌ر کرابوون. له‌شی ساف و لووسی ئه‌و ئافره‌تانه سه‌رنجی رائه‌کێشا. وێنه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌گۆڕدران. چووه ده‌ر له وێستگه‌که. گه‌یشته سینه‌ماکه. دوای سه‌یر کردن، هه‌مان رێگه، هه‌مان قه‌تار و هه‌مان وێستگه و هه‌مان ژوور چاوه‌ڕێی بوون
قه‌تاره‌که به خلیسکه خلیسک هێواش له وێستگه‌ی خۆیدا وێستا. وێستگه‌کان له‌وه‌پێش دابین کرابوون. دابه‌زین و سه‌رکه‌وتن. خه‌ڵک به‌بێ قسه کردن و له‌یه‌ک پرسین ده‌هاتن و ده‌چون. له‌سه‌ر دیواری وێستگه‌ی قه‌تار چه‌ند تابلۆی گه‌وره گه‌وره. وێنه‌ی جوانترین و ئاخرین مۆدێلی شۆرتی ژنانه کێشرابۆوه. هه‌ندێکیان له‌به‌ر کرابوون. له‌شی ساف و لووسی ئه‌و ئافره‌تانه سه‌رنجی رائه‌کێشا. وێنه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌گۆڕدران. چووه ده‌ر له وێستگه‌که. گه‌یشته سینه‌ماکه. دوای سه‌یر کردن، هه‌مان رێگه، هه‌مان قه‌تار و هه‌مان وێستگه و هه‌مان ژوور چاوه‌ڕێی بوون
له‌سه‌ر ته‌ختی خه‌وه‌که‌ی دانیشت. نه‌یده‌زانی که‌ی جگه‌ره‌یێکی‌تری داگیرساندوه. جگه‌ره‌که‌ی له‌ناو ژێرسیگاره‌که‌ی پلیشاند. ئارام پاڵکه‌وت. سه‌یری میچی ژوره‌که‌ی کرد. جارجاره کۆڵنجی ژووره‌که‌ی له‌به‌ر کزه‌ی بای ده‌ره‌وه به قرچه قرچ بێده‌نگی ژوره‌که‌ی ده‌شکاند
04.2005فه‌رهاد نێعمه‌ت‌پور