خۆشت ویستم
هه‌ستت ویستم
له‌لابونت ئه‌ویستم
به‌ڵام سه‌د داخ
نیگای شه‌رمی خۆشه‌ویستیت
هه‌ڵنه‌هێنا
دیواری ساردی نه‌ریتت
قڵش نه‌هێنا
نه‌تدرکاندو
له ناو ژووری ته‌نیایی دڵ
له پشت هاواری گه‌رووی سڵ
مۆلت ده‌خوارد
په‌نگت ده‌خوارد
منی نامۆشت خه‌م ده‌خوارد
ئه‌ی ئه‌و کچه‌ی خۆشت ویستم
پاش ئه‌و هه‌موو ساڵ به ساڵه
سه‌بری خۆزگه بۆ کوێ ده‌به‌ی؟
که‌ی ده‌ته‌وێ
هه‌رێمی دڵ ئاوه‌ڵا که‌ی؟
منی کوڕیش
له ئامێزی دار به‌هارتا
ژین پڕژێن که‌ی
خه‌م ره‌وێن که‌ی
فه‌رهاد نێعمهتپور21.01.2007