خه‌یاڵ من
ئێسکسوک تۆ
کوانوی ته‌م گرتوو من
پریشک تۆ
گوێچکه من
چرپه و زه‌رده‌خه‌نه تۆ
چاو، ئاه چاو من
به‌ڵام په‌یکه‌ر تۆ
هه‌ستم، موچرکم
چه‌نین و راخوشین تۆ
خه‌ون منم
فریشته‌ی خه‌و ئه‌تۆ
فرمێسکم
په‌نگی هه‌نیسک ئه‌تۆ
ده‌روازه منم
هه‌نگاو ئه‌تۆ
شار، شار منم
داگیرکه‌ری تۆ
کاخه‌زی سپیتم ئه‌ی مه‌رکه‌بی شێعره‌کانم
دڵ منم ئه‌ی هێزی ترپه‌کانی دڵم
شه‌و منم ئه‌ی چرکه‌کانی تێپه‌ڕینی زه‌مه‌نم
دامه‌چڵه‌که ده‌ڵێم منم
ئه‌ی فه‌رمانڕه‌وای سه‌رزه‌مینی دڵم
ئێسکسوک تۆ
کوانوی ته‌م گرتوو من
پریشک تۆ
گوێچکه من
چرپه و زه‌رده‌خه‌نه تۆ
چاو، ئاه چاو من
به‌ڵام په‌یکه‌ر تۆ
هه‌ستم، موچرکم
چه‌نین و راخوشین تۆ
خه‌ون منم
فریشته‌ی خه‌و ئه‌تۆ
فرمێسکم
په‌نگی هه‌نیسک ئه‌تۆ
ده‌روازه منم
هه‌نگاو ئه‌تۆ
شار، شار منم
داگیرکه‌ری تۆ
کاخه‌زی سپیتم ئه‌ی مه‌رکه‌بی شێعره‌کانم
دڵ منم ئه‌ی هێزی ترپه‌کانی دڵم
شه‌و منم ئه‌ی چرکه‌کانی تێپه‌ڕینی زه‌مه‌نم
دامه‌چڵه‌که ده‌ڵێم منم
ئه‌ی فه‌رمانڕه‌وای سه‌رزه‌مینی دڵم
فه‌رهاد نێعمهتپور
05.06.07