دوای چه‌ند کۆڵه‌مست، له قوژبنی دیوه‌که‌یدا خۆی گرمۆڵه کرد و هه‌ڵتروشکا. بێده‌نگ فرمێسک به چاوه‌کانیا هاته خوار. به چاوێکی پڕ له ترس، له ژێر قۆل و باسکییه‌وه سه‌یری ده‌کرد. نه‌وه‌ک به‌ر شه‌ق و مشتی له ناکاوی باوکی که‌وێت. باوکی ده‌رگای زۆر قایم له‌سه‌ر داخست و به ده‌نگێکی به‌رز نه‌ڕاندی:
- ئیتر حه‌قت نیه بچیت بۆ مه‌دره‌سه. حه‌قت نیه له‌م ماڵه بچیته ده‌ر. حه‌قت نیه...
خوێن له ده‌ماره‌کانی باوکیا گرژ ده‌گه‌ڕا. سور هه‌ڵگه‌ڕابوو. بن باڵی ئاره‌قی کردبوو. ئۆقره‌ی لێ هه‌ڵگیرابوو. نه‌یده‌توانی دابنیشێت. له‌م دیو بۆ داڵان. له‌وێوه بۆ دیوه‌که‌ی تر ده‌ڕۆیشت. هه‌موو جارێ هه‌یکه‌لی گه‌وره و شانه پانه‌کانی له چوارچێوه‌ی درگاکان ده‌درا. خۆی پێنه‌گیراو گه‌ڕایه‌وه ژووری کچه‌که‌ی. باوه‌شی پێداکرد. ده‌ستی به گریان کرد. تامی ده‌می گۆڕا، تاڵ تاڵ. کچه وه‌ک بووکه شوشه‌یێکی ره‌نگ په‌ڕیو نه‌ده‌بزوا. وه‌ک کۆترێکی تۆقیو و دیل کراو به چاوێکی بزه‌وه سه‌یری باوکی ده‌کرد. له باوکی تێنه‌ده‌گه‌یشت. نه‌یده‌زانی به‌زه‌یی به باوکیا بێت یان له خۆی دووری بخاته‌وه. چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌ی نه‌ده‌کرد. هه‌ناسه‌کانی باوکی و ده‌نگه گڕ و شکاوه‌که‌ی له‌بن گوێی ئه‌وه‌نده‌ی تر ترسی رژانده گیانیه‌وه.
باوکی به دوو ده‌ستی باوه‌شی گرتبوو. سه‌ری نابوو به سه‌ری کچه‌که‌یدا. وتی:
- ئابڕوم مه‌به. شه‌ره‌فم مه‌به. هه‌موو شتێکم قه‌بوڵ کردووه، بێبه‌ختی، هه‌ژاری، ئاواره‌یی. به‌ڵام توخوا له ناو خه‌ڵکا سه‌رم شۆڕ مه‌که. قسه‌ی خه‌ڵکم شوێن مه‌خه. با رووم بێت له‌ناو خه‌ڵکا سه‌ر هه‌ڵبڕم...
دوای وتنی هه‌ر رسته‌یه‌ک هه‌ناسه‌ی گریان تێکه‌ڵاوی تاڵیی ده‌م ده‌بوو. پاشان له نێوان کڕکه‌ی دیانی تێپه‌ڕ ده‌ه‌بوو. ماسولکه‌کانی قۆل و ده‌ستی به هێزتر ده‌بوون و کچه‌ی زیاتر ده‌گووشی، وه‌ها که بیه‌وێت خۆشه‌ویستی خۆی به هه‌ڕه‌شه‌وه به کچه‌که‌ی نیشان بدات.
کچه تا ده‌هات زیاتر دهتۆقا. جۆری ئه‌و گوشینه له جۆری ئامێزه‌کانی کاتی مناڵی نه‌ده‌چوو. ئه‌و کاتانه‌ی که باوکی ئێواران به پێکه‌نینێکه‌وه بۆی ده‌کردوه‌وه و به خۆیه‌وه ده‌ینوساند. ئه‌م گوشینه زۆرتر له خنکاندن ده‌چوو. گوشین و باوه‌شێک بۆ ئه‌وه‌ی پێی بسه‌لمێنێ که ئاگات له خۆت بێت. ئه‌وه منم که بڕیار ده‌ده‌م، ئه‌وه منم که پێت ده‌ڵێم کێت خۆش بوێت و چۆنت خۆش بوێت و ئه‌گه‌ر له قسه‌م لاده‌یت، له باوه‌شما دهتفلیقێنمهوه. هه‌ر ئه‌و باوه‌شه‌ی که ده‌یلاواندی، باوه‌شی حه‌ز و قینه.
کچه تا ده‌هات زیاتر دهتۆقا. جۆری ئه‌و گوشینه له جۆری ئامێزه‌کانی کاتی مناڵی نه‌ده‌چوو. ئه‌و کاتانه‌ی که باوکی ئێواران به پێکه‌نینێکه‌وه بۆی ده‌کردوه‌وه و به خۆیه‌وه ده‌ینوساند. ئه‌م گوشینه زۆرتر له خنکاندن ده‌چوو. گوشین و باوه‌شێک بۆ ئه‌وه‌ی پێی بسه‌لمێنێ که ئاگات له خۆت بێت. ئه‌وه منم که بڕیار ده‌ده‌م، ئه‌وه منم که پێت ده‌ڵێم کێت خۆش بوێت و چۆنت خۆش بوێت و ئه‌گه‌ر له قسه‌م لاده‌یت، له باوه‌شما دهتفلیقێنمهوه. هه‌ر ئه‌و باوه‌شه‌ی که ده‌یلاواندی، باوه‌شی حه‌ز و قینه.
خوشکه گه‌وره‌که‌ی له میرات بێبه‌ش کرابوو. به دڵی باوکی شوی نه‌کردبوو. باوکی وتبوی یان ئه‌و یان من. وتبوی زۆر له خۆت گه‌وره‌تره و نه ماڵی هه‌یه و نه حاڵ. کارێکی وای نیه خۆشبه‌ختت بکات. ژیانتان فه‌قیرانه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر شوی پێبکه‌ی ئیتر سه‌ر به ماڵی مندا نه‌که‌ی... . خوشکه‌که‌ی شوێن کوڕه که‌وتبو. ئاخر کوڕه پێی وتبو خۆشم ئه‌وێی... .
باوکی تا دره‌نگان نه‌ده‌هاته‌وه. زۆر جار به حه‌فته نه‌ده‌هاته‌وه. سه‌ری قاڵ بوو به هێنان و بردن و فرۆشتنی شت و مه‌ک له‌و دیو سنور بۆ ئه‌م دیو. زۆر جار لێی ده‌گیرا. زۆر جار زه‌ره‌ری ده‌کرد. دوکتور پێی وتبو: ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌م جۆره کاره هه‌ڵنه‌گری لێدانی دڵت له‌وه‌ی که هه‌یه شپرزتر ده‌بێت و شتێکت به‌سه‌ردێت.
له ژنه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌تر بوو. خۆشیده‌ویست. به‌ڵام شتێکی وا له نێوانیاندا نه‌بوو که پێکه‌وه کۆیان بکاته‌وه. ئه‌م کاری ئه‌کرد ژنه‌یش مناڵه‌کانی بۆ به‌خێو ده‌کرد. ئه‌مه بووبوو به عاده‌ت. نه‌یزانی مناڵه‌کان چۆن گه‌وره بوون. سێ کچی بوو. هه‌ستی ئه‌کرد چکۆلهکهیانی زۆر خۆش ده‌وێت. ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی هه‌رچی ئه‌وت به گوێی ئه‌کرد. ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌که‌ی هێشتا له‌گه‌ڵ پیاوێکی دیکه دابه‌ش نه‌کردبوو. هه‌ستی ده‌کرد کاتێ کچ شوی کرد یان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌زلێکردوویی کرد، ئیتر لێی داگیر کراوه و ئیتر چاری نیه جگه له ته‌حه‌مول کردن. ئاه چه‌ن سه‌یره! به ناز و خۆشه‌ویستی کچ گه‌وره بکه‌یت، که‌چی یه‌کێکیتر بێت و بیبات.
نه‌یده‌زانی بۆچی باوکی وه‌ها توڕه بوو. به بڕوای خۆی کارێکی وه‌های نه‌کردبوو که ئاوا سزا بدرێت. ئێواره‌یێک له‌گه‌ڵ کوڕێک له کۆڵانێکا قسه‌ی کردبوو. هه‌ر ئه‌وه‌نده. نه زیاتر نه که‌متر. مامه‌کانی بۆ باوکیان گێڕابۆوه. ئاگاتان له کچه‌که‌تان بێت! بۆتان راگیر ناکرێت بیده‌ن به شوو!
نه‌یده‌زانی بۆچی باوکی وه‌ها توڕه بوو. به بڕوای خۆی کارێکی وه‌های نه‌کردبوو که ئاوا سزا بدرێت. ئێواره‌یێک له‌گه‌ڵ کوڕێک له کۆڵانێکا قسه‌ی کردبوو. هه‌ر ئه‌وه‌نده. نه زیاتر نه که‌متر. مامه‌کانی بۆ باوکیان گێڕابۆوه. ئاگاتان له کچه‌که‌تان بێت! بۆتان راگیر ناکرێت بیده‌ن به شوو!
یه‌ک حه‌فته نه‌چوو بۆ مه‌دره‌سه. له ژوره‌که‌ی خۆی ده‌هات و ده‌چوو. دایکی ئه‌یوت بۆ دانامرکێی رۆڵه. بۆ ئه‌وه‌نده سه‌ره‌ڕۆ و رۆح زلی. ده‌ستی ئه‌کرد به گریان. تێر تێر ده‌گریا. دیار نه‌بوو بۆ حاڵی خۆی ده‌گریا یان بۆ ئابڕوی بنه‌ماڵه‌که‌ی. سه‌ره‌تا که شوی به‌م مێرده کرد هه‌ستی ئه‌کرد خۆشی ده‌وێت. ماڵی باوکی مێرده‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. ده‌یزانی ئه‌گه‌ر شوی پێ‌بکات له‌م بێ وه‌زعیه‌ی ماڵی باوکی رزگاری ده‌بێت و ده‌چێته بنهماڵهیێکهوه که هه‌موو شتی بۆ دابین ده‌که‌ن. ماشین و جل و به‌رگی زۆر و سه‌فه‌ر و... . هه‌موو کات له خه‌یاڵی خۆیدا مێرده‌که‌ی خۆی ده‌بینی که سوار ئه‌سپێکی سپی ده‌هات و قۆلی ده‌گرێت و ده‌یبات...
باوکی رۆی بۆ ئه‌ودیوی سنوور و ئه‌میش خانه‌نشین. که ده‌چووه به‌ر ئاوێنه و چاوی به خۆی ده‌که‌وت ههناسیهیێکی هه‌ڵده‌کێشا که لاوانی شار نه‌یانده‌توانی به‌ژن و باڵای وه‌ک ئه‌م ببینن، باره‌قه‌ڵای پێبڵێن. چاوه‌کانی گه‌ش گه‌ش بوون. زۆر جار هه‌ستی ده‌کرد حه‌ز له خۆی ده‌کات. حه‌زی ده‌کرد سه‌رنجی لاوان به شوێن خۆیدا رابکێشێت. له‌م کاره‌دا به توانا بوو. ته‌نیا نیگایه‌کی بێ مانا ده‌یتوانی کوڕان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ. که به شه‌قامدا ده‌ڕۆیشت هه‌موو کوڕان و پیاوانی شار شێتی له‌نجه‌ی ئه‌و ده‌بوون. چاوه‌کان برسیتر ده‌بوون. ئه‌م زۆر جوان بوو یان ئه‌وان ده‌ست کورت؟ نه‌یده‌زانی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌زانی که سه‌رنجی خه‌ڵک زۆر راده‌کێشێ. کوڕان و کچانی شار به چاو یه‌کتریان له ئامێز ده‌گرت هه‌ندێ جار له‌یه‌ک نه‌ده‌بوونه‌وه. لاوه‌کان ئێواران ده‌هاتن بۆ شه‌قامی سه‌ره‌کی شار به‌ڵکو له‌وێ چاوێکی عاشق بدۆزنه‌وه شوێنی که‌ون یان شوێنیان که‌وێت. هاوارێک له ده‌روون که دانامرکێ. له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری شه‌قام ده‌هاتن و ده‌چون و دیسان ده‌گه‌ڕانه‌وه و دیسان سه‌یری یه‌کتریان ده‌کرده‌وه. سه‌یرکردنی چاو، تام و چێژی خۆی هه‌یه. که ده‌ست به هیچ رانه‌گه‌یشت، سه‌یر ده‌که‌یت. ئیتر وێنه ده‌بێته که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌کی و وێنا کردن و وه‌کوو خه‌ون و خه‌یاڵ له مێشک دێن و ده‌چن. مێشک وه‌کو شه‌قامی لێدێت. مرۆڤه‌کان و حه‌زه‌کان دێن و ده‌چن. مێشک له خۆت، وێنا له خۆت، خه‌ون و خه‌یاڵ له خۆت، چۆن هاتن و چۆن رۆیشتن، له خۆت. هه‌موو شتێک ده‌توانێ له مێشک‌دا دروست بکه‌یت سه‌ره‌نجام مێشک خۆی، خۆی داگیر ده‌کات و دڵ ده‌که‌وێته مه‌ترسی حه‌زه‌وه. حه‌زێکی هه‌میشه‌یی که بۆ جووت بوون ده‌گه‌ڕێ. حه‌زێک که نه دایک پڕی ده‌کاته‌وه نه باوک. حه‌زێکی غه‌ریبانه که به‌شوێن غه‌ریبه‌دا ده‌گه‌ڕێ.
فرهاد نعمت‌پور
1387
1387